له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 10 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (شه‌ممه 7/11/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 10 ملیۆن و 60 ھەزار و 464 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ هه‌ینى ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، نۆ ملیۆن و 919 ھەزار و 522 کەس بوو.
تا ئێستا لە ئەمریکا 242 هه‌زار و 256 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا شه‌ش ملیۆن و 392 ھەزار و 329 کەسیش چاک بوونەتەوە.
باس‌نیوز
