لە توركیا ٨٩ كەس دەستگیر كران

لە توركیا ٨٩ كەس دەستگیر كران


بەرەبەیانی دوێنێ هەینی ٦ی١١ی٢٠٢٠، هێزەكانی ئاسایشی ئەنقەرە، لەسەر داوای داواكاری گشتیی ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ دەستگیركردنی ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەی فەتحوڵا گولەن دەست پێ كرد و لە ئەنجامدا ٨٩ كەسیان دەستگیر كرد.

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، لەناو ئەو دەستگیراوانەدا بەشێكی زۆری پۆلیسن و بەشێكیش خاوەن پۆستی باڵایان لەناو دەزگای سەربازیدا هەیە، هەروەها ٢٩ كەسیان لە مزگەوتەكاندا وەكوو ئیمام و پیاوی ئایینی كاریان كردووە.

هەر لە هەواڵەكەدا هاتووە، بەشێكی تریش فەرمانبەری دەوڵەت بوون لە سێكتەری گشتی و بە نهێنی كاریان بۆ فەتحوڵا گولەن كردووە.

كۆی گشتی ئەو كەسانەی کە دوێنێ دەستگیر كراون ٨٩ كەسن.





باسنيوز
Top