لە تورکیا 83 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا مردن

لە تورکیا 83 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا مردن
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە. لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 145 هەزار و 241 پشکنین کراون.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی تورکیادا هاتووە، دوو هەزار و 436 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 83 تووشبوویش مردوون.

بەمجۆرە ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتە 10 هەزار و 722 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 389 هەزار و 256 کەس بەرزبووەوە، دوو هەزار و 654 کەسیش لەو تووشبووانە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 914 تووشبوو چاکبوونەتەوە و بە گشتی تاوەکو ئێستا 334 هەزار و 293 تووشبوو لە باکووری کوردستان و تورکیادا چاکبوونەتەوە.

تاوەکو ئێستا لە باکووری کوردستان و تورکیا 14 ملیۆن و 846 هەزار و 192 پشکنینی کۆرۆنا کراون.

چوار مانگ لەمەوبەر ژمارەی مردووان لە رۆژێکدا 20-30 کەس بوو، بەڵام ئەو ژمارەیە ئێستا بۆ زیاتر لە 70 کەس لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە.

رۆژی 11ی ئاداری 2020 یەکەم تووشبوون لە باکووری کوردستان و تورکیا راگەیێنرا و کاریگەرییەکانی بەردەوامن.
rudaw -
Top