فڕینی فڕۆکە بەسەر ماڵی جۆ بایدندا قەدەغە کرا

فڕینی فڕۆکە بەسەر ماڵی جۆ بایدندا قەدەغە کرا
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، فڕین بەسەر ماڵی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ ماوەیەکی کاتی قەدەغەکرا.

بەرگری نیشتمانی ئاسمانی ئەمەریکا ناوچەی دژە فڕین لە ماڵی جۆ بایدن لە ویلایەتی دێلاوێر رادەگەیەنێت کە مەوداکەی یەک میل دەبێت.

هەروەها ناوچەی دژە فڕین لەو شوێنە رادەگەیەنرێت کە بایدن بۆ وتاری سەرکەوتنی بەکاریدەهێنێت.

جیا لەمانەش، ئاسایشی ماڵی بایدن تووند کراوە و لە ئێستاوە پارێزگاری لێ دەکرێت.

بایدن لە سەرکەوتن نزیکە و ترەمپیش هەڵبژاردنەکە بە ساختە ناو دەبات، هانا بۆ دادگای باڵا دەبات، ئەمەش نادڵنیایی لە ئەمەریکا دروستکردووە.
rudaw -
Top