نانسی پیلۆسی: بایدن ھەڵبژاردنەکان دەباتەوە و دەبێتە سەرۆکی ئەمهریکا
پێلۆسی لە نامەیەکدا داوا لە دیموکراتەکان دەکات، جارێکی دیکە پاڵپشتی بکەن بۆئەوەی بۆ دوو ساڵی دیکەش ببێتەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا.
پێلۆسی بە باوەڕبەخۆبوونەوە دەڵێت: بایدن ھەڵبژاردنەکان دەباتەوە و دەبێتە 46ـەمین سەرۆکی ئەمهریکا.
ھەر لەنامەکەیدا پێلۆسی داوای پاڵپشتی دەکات و دەیەوێت جارێکی دیکە لە پۆستەکەی خۆیدا وەك سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا بمێنێتەوە.
ئەم قسانەی نانسی پێلۆسی لە کاتێکدان، کە ھێشتا جیاکردنەوەی دەنگەکان لە چەند ویلایەتێك کۆتایی نەھاتووە و براوەی ھەڵبژاردنەکان رانەگەیهندراوە.
k24 -
