تورکیا لە دەریای رەش دەستی بە هەڵکەندنی بیری دووەمی گازی سرووشتی کرد
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، فاتیح دۆنمەز، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، "دەستمانکردووە بە هەڵکەندنی بیری دووەمی گازی سرووشتی لە سنوورە ئاوییەکانی ناوچەی تورکالی-1 لە کەناراوەکانی شاری ساکاریا لە هەرێمی دەریای رەش. کارکردن بۆ هەڵکەندنی ئەم بیرە 75 رۆژ دەخایێنت".
بڕیارە تورکیا تاوەکو كۆتایی ساڵی 2021، نۆ بیری دیکەی گازی سرووشتی له كێڵگه ئاوییه‌كه‌ی ناوچه‌ی تونا-1 له سنووره ئاوییه‌كانی شاری ساکاریا هه‌ڵبكه‌نن و كۆی گشتیی ئه‌و بیره گازییانه‌ی توركیا له كێڵگه ئاوییه‌كه‌دا كاریان له‌سه‌ر ده‌كات ده‌گاته 10 بیر. به‌مه‌ش توركیا زیاتر له‌و بڕه یه‌ده‌گه‌ی كه رایگه‌یاندووه، به‌رهه‌مده‌هێنێت.
رۆژی 20ی ته‌ممووزی 2020، توركیا له‌ڕێگه‌ی كه‌شتیی فاتیح ده‌ستیكرد به گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزه له كێڵگه‌ی ئاویی ناوچه‌ی تونا-1 له سنووره ئاوییه‌كانی شاری ساكاریا. رۆژی 15ی ئاب، 320 ملیار مه‌تر سێجا یه‌ده‌گی گازی سرووشتییان لە دەریای رەش دۆزییه‌وه.
رۆژی 17ی تشرینی یەکەمی 2020، تورکیا لە هەمان کێڵگەی ئاویی ناوچەی تونا-1 لە سنوورە ئاوییەکانی شاری ساکاریا 85 ملیار مەتر سێجای دیکە گازی سرووشتییان دۆزییەوە.
rudaw -
