له ڕووسیا زیاتر له 19 ههزار تووشبووى دیكهى كۆرۆنا دهستنیشان كران
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/11/2020، لە ڕووسیا 19 ھەزار و 404 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 712 ھەزار و 858 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە لە ڕووسیا، 19 ھەزار و 768 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 292 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 29 ھەزار و 509 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 279 ههزار و 169 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
