سوپای ئێران: ئاماده‌یین بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌مو هێرشێك
عه‌مید قه‌رائی ئاشتیانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی سوپای ئێران له‌میانه‌ی كۆتاییهێنانی خولێكی راهێنانی "كۆماندۆكانی هێزی ئاسمانی" رایگه‌یاند، فڕۆكه‌وانه‌كانی هێزی ئاسمانی سوپا له‌و راهێنانانهدا به باشی راهێنانیان كردوه، سه‌لماندویانه كه هێزی ئاسمانی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه سود له فڕۆكه‌كه‌ی وه‌ربگری و به شێوه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ڕاهێنانه جۆراوجۆره‌كان رێكبخات.
ئه‌و بۆمبانه‌ی ئاراسته ده‌كرێن راسته‌وخۆ ئامانجه‌كان ده‌پێكن
وتیشی، "له‌كاتی ئه‌و راهێنانانهدا ئه‌و كه‌لوپه‌له مۆدێرنانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه دیاریكراون، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وانه شاره‌زاكان و گه‌نجانه‌وه له مه‌شقی پراكتیكیدا به‌كارهێندراون، ئه‌و بۆمبانه‌شی ئاراسته ده‌كرێن راسته‌وخۆ ئامانجه‌كان ده‌پێكن".
هێزه چه‌كداره‌كانیان ئاماده‌ن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌ی ئێران باسی لەوەشکردوە، دوژمنانی وڵاته‌كه‌ی ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، هێزه چه‌كداره‌كانیان ئاماده‌ن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه، پابه‌ندن به كۆبونه‌وه و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، له هه‌مو بواره پێویسته‌كان ئاماده‌ن و به‌پێی پێویست ئه‌و ئه‌ركانه جێبه‌جێده‌كه‌ن كه بۆیان دیاریكراوه.
هاوكات، عه‌مید فه‌رهاد كودهرزی وته‌بێژی نۆیه‌مین خولی ڕاهێنانی كۆماندۆی سوپای ئێران رایگه‌یاندبو، له رۆژی دوه‌می قۆناغی سه‌ره‌كی و كارپێكردنی ڕاهێنانه‌كان، بۆمبهاوێژه‌كانی F-4 و چه‌كداره‌كان به‌شدارییان له تێكشكاندنی ئامانجی هه‌نگاوه‌كانی دوژمن‌دا كرد.
خەندان
