جۆ بایدن: دەبێت چاوەڕوانی جیاکردنەوەی دەنگەکان بکەین
جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه رایگه‌یاند، "تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كان بكه‌ین ره‌نگه سبه‌ی یاخود زیاتریش دوا بكه‌وێت".
وتیشی، "بڕیاری خه‌ڵكی ئه‌مریكا ده‌درێت بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی وڵات، سوپاسی هه‌مو كه‌سێكیش ئه‌كه‌م كه پاڵپشت و هاوكارمان بون".
له هه‌ریه‌ك له ویلایەتەکانی ئەمریکا ئهریزمۆنا، مینیسۆتا ده‌نگه‌كانی له پێش دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆماریهكانهوهیه
جۆ بایدن باسی لەوەشکرد، له هه‌ریه‌ك له ویلایەتەکانی ئەمریکا ئهریزمۆنا، مینیسۆتا ده‌نگه‌كانی له پێش دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆماریهكانهوهیه.
هه‌میشه دایكم پێی ده‌وتم باوه‌ڕت به‌خۆت بێت، بۆیه بڕوا به‌خۆ بون ده‌بێته ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتن
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا، جۆ بایدن وتی، "هه‌میشه دایكم پێی ده‌وتم باوه‌ڕت به‌خۆت بێت، بۆیه بڕوا به‌خۆ بون ده‌بێته ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتن".
دۆناڵد ترەمپی تەمەن 74 ساڵ كە كاندیدی كۆمارییەكانە، دەبێتە یەكەم سەرۆكی هەڵنەبژێردراوە بۆ خولی دوەم لەدوای جۆرج بۆشی باوك (ساڵی 1992) ئەگەر هەڵبژاردنەكان نەباتەوە.
تائێستا بەپێی ئەنجامی راپرسییە نیشتیمانییەكان، جۆ بایدنی تەمەن 77 ساڵ كە كاندیدی دیموكراتەكانە لە پێشەوەیە، بەڵام ئەنجامەكان لەو ویلایەتانەی كە ململانێ‌یان لەسەرە و هێزی یەكلایكەرەوەن لەیەكەوە نزیكن.
خەندان
