هەڵبژاردنی ئەمریکا.. جۆ بایدن هێشتا لە پێشە
پەنجاو نۆیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە دوێنێ بە فەرمی دوایین قۆناغی دەستی پێکرد، هەتا بۆ چوار ساڵی دیکە لەناو دوو حزبی گەورە و ڕکابەری دیکە، سەرکۆمار دیاری بکرێت، بە گوێرەی ئامار و داتاکان هەتا ئێستا جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لە پێشەوەی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانە و لە چەند ویلایەتیکیش لەبارەی ئەنجامەکان پێکەوە ناکۆکن..
بەپێی ئەو ئامار و داتایانەی میدیاکانی ئەمریکا لە ناوەندەکانی چاودێریی هەڵبژاردن بڵاویان کردووەتەوە، هەتا ئێستا لەکۆی ٥٠ ویلایەتی ئەمریکا لەگەڵ واشنتۆن دی سی، کە سەرجەم ٥٣٨ کۆرسییان بۆ کۆنگرێس هەیە، هەرکام لە کاندیدەکان کە بتوانێت ٢٧٠ کۆرسیی کۆنگرێس بەدەست بێنێت، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا سەر دەکەوێت.
بەو پێیەی کە هێشتا پرۆسەی ژمارەدنی دەنگەکان لە زۆر ویلایەت هێشتا کۆتایی پێ نەهاتووە، هەتا ئێستا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان توانیویە ٢٠٩ کورسیی کۆنگرێس بۆ خۆی مسۆگەر بکات و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانیش خاوەنی ١٦٥ کورسییە.
هەندێ سەرچاوەی وەک (DW)ی ئەڵمانی ئاماری جیاوازیان لەبارەی ئەنجامەکان بڵاو کردووەتەوە، بۆ وێنە ئاماژە بەوە کراوە هەتا ئێستا جۆ بایدن خاوەنی ٢٢٣ کورسییە و دۆناڵد ترەمپیش تەنیا ٢١٢ کورسیی کۆنگرێسی مسۆگەر کردووە.
لەو پێشبڕکێیە دژوارەدا کەلە هەندێک لە ویلایەتەکان لە نێوان جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن لە گۆڕێدا بووە، جۆ بایدن توانیویە لە شەش ویلایەتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا واتە جۆرجیا، ئیدنیانا، کنتاکی، کارۆلینای باشوور، ورمۆنت و ڤێرجینیا پێشی دۆنالد ترەمپ بکەوێت و پرۆسەی ژمارەدنی دەنگەکان بەڵام هێشتا کۆتایی پێ نەهاتووە.
بە گوێرەی زانیاریی میدیاکان، دۆنالد ترەمپیش توانیویە لە ویلایەتەکانی "ئایۆوا ئیندیا، کنتاکی، ئۆکلاهۆما، ویست ڤێرجینیا، تینیسی، ئەرنکسا، میسیسیپی، ئالاباما، ئیۆمینگ، ساوس داکۆتا، نۆرس داکرتا، ساوس کارۆلینای باشوور، کنساس، یۆتاها و ویلایەتی فلۆریدا و ویلایەتی ئەیداهۆ" لە جۆ بایدن پێش بکەوێت.
بەپێی زانیارییەکان ئێستا هەردوو کاندید لەبارەی ئەنجامی دەنگەکان لە ویلایەتی ئاریزۆنا، پێکەوە ناکۆکن و یەکتری بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لە هەڵبژاردەنەکاندا ساختەکاری کراوە و جۆ بایدن باسی ساختەکاریی کردووە، بەڵام بەڵگەیەکی نەخستووەتە روو.
لە دوایین هەڵویستی دۆناڵد ترەمپدا لەبارەی ئەنجامەکان، لە لێدوانێکدا داوای لە لایەنگرانی خۆی کردووە سەبر بگرن و دان بە خۆیاندا بنێن، و لە نوێترین تویتدا نووسیویە: "لە بەیاننامەی ئەمشەودا، سەركەوتنی گەورە ڕادەگەیەنین."
باسنيوز
