ئه‌ردۆغان: ئه‌وروپاییه‌كان بێ لێكۆڵینه‌وه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ موسڵمانان درێژ ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژی رووبدات، ئه‌گه‌ر موسڵمانێك بیكات، راسته‌وخۆ رووداوه‌كه هه‌ر خه‌سڵه‌تێكی هه‌بێت به "تیرۆریستی" وه‌سفی ده‌كه‌ن و په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی موسڵمانان ده‌كه‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له رووداوه‌كه كرابێت.
ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی، ره‌خنه‌ی له ئه‌وروپایی و خۆرئاواییه‌كان گرت و گوتی: هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپایی هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی ئیسلام و شێوه‌ی بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی توركیا بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی ڤیه‌ننا ده‌ربڕی و گوتی: ئێمه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه خوێناوییه ده‌كه‌ین، شه‌وی رابردوو كرایه سه‌ر ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌نجامده‌ری رووداوه‌كه‌كانی توندوتیژی موسڵمان بێت، ده‌ستبه‌جێ رووداوه‌كه به تیرۆریستی ناوده‌برێت و گوێ به سرووشتی رووداوه‌كه نادرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: هێرشكردنه سه‌ر ئیسلام گه‌یشتووه‌ته ئه‌و خاڵه‌ی له هه‌موو رووداوێكی توندوتیژی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی موسڵمانان ده‌كرێت.
rudaw -
