توركیا: له 24 كاژێردا 79 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
فه‌خره‌ددین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا 146 هه‌زار و 247 كه‌س پشكنینی تایبەت بە کۆرۆنایان بۆ كراوه، دوو هه‌زار و 343 كه‌س ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه؛ هاوکات هه‌زار و 817 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکە چاكبوونه‌ته‌وه.
له تویته‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیادا هاتووه، كۆی گشتیی ژماره‌ی مردووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 10 هه‌زار و 481 كه‌س. بەگشتیی ژماره‌ی تووشبووانیش 382 هه‌زار و 118 كه‌سن. هەروەها 328 هه‌زار و 824 تووشبووی کۆرۆناش چاكبوونه‌ته‌وه.
تاوەکو ئێستا پشكنین بۆ 14 ملیۆن و 410 هه‌زار و 507 كه‌س كراوه.
rudaw -
