رووسیا: نزیكه‌ی دوو هه‌زار چه‌كداری بیانی له جه‌نگی قه‌ره‌باخ به‌شدارییان پێ كراوه
سێرگی لاڤرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تدا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی جه‌نگی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له‌باره‌ی هه‌رێمی قه‌ره‌باخ رایگه‌یاند، رووسیا نیگه‌رانه له به‌شداریپێكردنی چه‌كداران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ندین جار داوامان له لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان كردووه، دۆخه‌كه نه‌قۆزنه‌وه به گواستنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان بۆ گۆڕه‌پانی جه‌نگ.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هاوتا تورکییەکەی كرد، كه رۆژی 27ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرا و باسی له‌وه كرد، پووتین به راشكاوی ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان وروژاندووه. به هه‌مان شێوه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری ئازه‌ربایجان و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیاش باسیكردووه.
سێرگی لاڤرۆڤ جه‌ختیكرده‌وه، مۆسكۆ له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ توركیا بۆ راگرتنی گواستنه‌وه‌ی چه‌كداره به‌كرێگیراوه‌كان و رایگه‌یاند، "راشكاوانه گوتوومانه، ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه ناكۆكیی هه‌رێمی قه‌ره‌باخ به تووندوتیژی چاره‌سه‌ربكرێت. داواشمان كردووه به‌زووترین كات كۆتایی به شه‌ڕ و پێكدادان بهێندرێت و لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كانیش رێز له رێككه‌وتنه‌كانی ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوولایه‌ن بگرن، بۆئه‌وه‌ی باكۆ و یه‌ریڤان قایلبكه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستاندنه‌كان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە 27ی ئەیلوولەوە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ سەریهەڵداوە و بەپێی ئامارەکانی هەردوو وڵات، ژمارەیەکی زۆر لە سەرباز و هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و زیانی ماددی زۆریش کەوتووەتەوە.
rudaw -
