به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ ده‌كه‌ن
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌و سایته ئه‌مه‌ریكاییه، ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی به نیازن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی چاره‌نووسی دۆناڵد تره‌مپ، ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت دڵنیا بن بۆ چوار ساڵی داهاتوو له پۆسته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه، یاخود كاندیدی دیموكراته‌كان سه‌رده‌كه‌وێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌ڵوێستی ره‌سمی سعوودییه ته‌ركیزی خستووه‌ته سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین. پێشبینی ده‌كرێت، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی تره‌م، سعوودییه‌ش رێگه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بگرێته‌به‌ر.
هه‌رچی وڵاتی مه‌غریبی عه‌ره‌بییه، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌ڵوێستی له باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌سته به سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپه‌وه. ئه‌گه‌ر تره‌مپ ده‌ربچێته‌وه، ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كانی "ریبات" و "ته‌لئه‌بیب" ئاسایی ده‌كرێنه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكاش دان ده‌نێت به سه‌روه‌ری مه‌غریب به‌سه‌ر ناوچه‌كانی بیابانی خۆرئاوادا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بایدن سه‌ركه‌وێت، ئه‌سته‌مه ئیداره‌كه‌ی ئه‌و جۆره مامه‌ڵه سیاسییه بكات.
هه‌رچی سوڵتاننشینی عومانه، سوڵتانه نوێیه‌كه‌ی "هه‌یسه‌م بن تارق ئال سه‌عید" نایه‌وێت په‌له بكات له‌و پرسه‌دا. به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكایی و ئیسرائیلییه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
له راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات و به‌حره‌ین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رده‌وامه و هه‌ردوولا به گرنگییه‌وه هه‌نگاوی زیاتر به رووی یه‌كدیدا ده‌نێن.
k24 -
