ئه‌رمینیا داوای هێز لە ئیسرائیل دەکات
نیكۆڵ باشینیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "جیرۆزالیم پۆست"ی ئیسرائیلی رایگه‌یاند، پێشنیازی بۆ ئیسرائیل كردوه، هاوكاری پێشكه‌ش به یه‌ریڤان بكه‌ن و هه‌روه‌ها پێشنیازیشی كردوه، ئیسرائیل ئه‌و به‌كرێگیراوانه‌ی چه‌كداری كردون ره‌وانه‌ی قه‌ره‌باغ بكات بۆئه‌وه‌ی له‌بری ئه‌رمه‌نیه‌كان شه‌ڕ بكه‌ن، چونكه ئازه‌ربایجان ده‌یه‌وێت بنكه بۆ تیرۆرستان له قه‌ره باغ دروستبكات.
وركیا هه‌زاران به‌كرێگیراوی سوری بۆ ئازه‌ربایجان بۆ شه‌ڕكردن ره‌وانه‌ی هه‌رێمی قه‌ره‌باغ كردوه
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا داواشی له ئیسرائیل كرد، بیر له‌وه بكاته‌وه ئایا "به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت له هه‌مان پێگه‌ی توركیا بێت"، كه توركیا هه‌زاران به‌كرێگیراوی سوری بۆ ئازه‌ربایجان بۆ شه‌ڕكردن ره‌وانه‌ی هه‌رێمی قه‌ره‌باغ كردوه.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ڕه‌نگه به‌مزوانه "خواستی توركیا بۆ داگیركاری به‌ئاراسته‌ی ئیسرائیل به‌ڕێبكه‌وێت" و رایگه‌یاند، په‌ره‌سه‌ندنێكی له‌و شێوه‌یه له ڕوداوه‌كاندا مه‌سه‌له‌ی كاته.
خەندان
