لە 24 کاژێردا لە تورکیا 76 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

لە 24 کاژێردا لە تورکیا 76 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 139 هەزار و 103 پشکنین ئەنجامدراون، ئەنجامی پشکنینی دوو هەزار و 302 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 76 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەمجۆرە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتە 10 هەزار و 402 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 379 هەزار و 775 کەس بەرزبووەوە.

هاوکات هەر لەو ماوەیەدا هەزار و 521 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە و بەگشتی تاوەکو ئێستا 327 هەزار و حەوت تووشبوو لە باکووری کوردستان و تورکیادا چاکبوونەتەوە.

سێ مانگ لەمەوبەر ژمارەی مردووان لە رۆژێکدا 20 - 30 کەس بوو، بەڵام ئەو ژمارەیە ئێستا بۆ زیاتر لە 70 کەس لە رۆژێکدا، بەرزبووەتەوە.

رۆژی 11ی ئاداری 2020 یەکەم تووشبوون لە باکووری کوردستان و تورکیا راگەیێندرا و کاریگەرییەکانی بەردەوامن.
rudaw -
Top