خه‌ڵكی ئه‌ندۆنیزیا بۆ باڵیۆزی فه‌ره‌نسا: بۆ ده‌ره‌وه
خه‌ڵكی ئه‌ندۆنیزیا، چه‌ندین لافیته و پانكارتیان به‌رز كردبوویه‌وه و له‌سه‌ریان وێنای "ماكرۆن"یان كێشابوو و له‌سه‌ریان نووسیبوو: "شه‌یتان"، "تیرۆریستی راسته‌قینه".
ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردبوو، داوایان كرد، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستبه‌جێ باڵیۆزی فه‌ره‌نسا ده‌ربكات و بایكۆتی كاڵای فه‌ره‌نسایی بكرێت.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌ندۆنیزیا، "جوكو ویدودو" لێدوانه‌كانی "ماكرۆن"ی ئیدانه كردبوو و رایگه‌یاندبوو، ئه‌و لێدوانانه "سوكایهتیكردنن به ئیسلام و زیان به یه‌كڕیزی موسڵمانان ده‌گه‌یه‌نێت".
دوای خۆپیشاندانه‌كه، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندۆنیزیا، باڵیۆزی فه‌ره‌نسایی بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا ئه‌و پرسه تاوتوێ بكات.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن"، رایگه‌یاند، "ئیسلام له قه‌یراندایه" و ره‌خنه‌ی له "رادیكاڵه ئیسلامییه‌كان" گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كان به‌شێكه له ئازادی راده‌بڕین، له زۆر وڵاتی موسڵمان نشین، بایكۆتی كاڵای فه‌ره‌نسایی كراوه و خۆپیشاندان دژی پاریس ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
k24 -
