ترەمپ هەڕەشە لە بەرپرسێک باڵای تەندروستیی وڵاتەکەی دەکات

ترەمپ هەڕەشە لە بەرپرسێک باڵای تەندروستیی وڵاتەکەی دەکات


سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لەسەر کار لابردن لە بەرپرسێکی باڵای تەندروستیی وڵاتەکەی دەکات.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، تەواو بێ ئومێد بووە لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەی.

دۆناڵد ترەمپ دوای هاواری لایەنگرانی لە فلۆریدا، کە دەیانگوت ”فاوچی لەکارەکەی دەربکە“، رایگەیاندووە، ”بە کەس مەڵێن، بەڵام تا دوای هەڵبژاردن کاتم پێبدەن“.

پێشتر چەندین جار ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەمریکی بۆ نەخۆشییە درمییەکان، رایگەیاندبوو، کە ترەمپ رێنوێنییەکانی ئەو بە هەند وەرناگرێت و ترەمپیش فاوچی بە هەوڵدان بۆ لاوازکردنی ئیدارەی ئێستای ئەمریکا، تۆمەتبار دەکات.

ئەنتۆنی فاوچی (لەدایکبووی 1940)، پسپۆڕێکی تەندروستیی ئەمریکایە و لە ساڵی 1984ـەوە لە پۆستی بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەمریکی بۆ نەخۆشییە درمییەکان، دایە.

بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 3-11-2020 بەڕێوە بچێت و تێیدا دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدی کۆمارییەکان، رکابەریی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان دەکات و هەوڵی بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا بۆ خولێکی دیکە، کە چوار ساڵە، دەدات.









باسنيوز
Top