سبەی هەڵبژاردنی یەکلاکەرەوەی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت
سبەی (سێشەممە، 3-11-2020) هەڵبژاردنی یەكلاكەرەوە بۆ سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.
لەو ملیۆنان کەسەی لە دەنگدانی پێشوەختە دەنگیان داوە، نزیكهی 60 ملیۆنیان له رێگهی پۆسته و زیاتر له 33 ملیۆنیش له رێگهی سندووقهكانی دهنگدانهوه دەنگیان داوە.
دیموکراتەکان، پاڵپشتی لە دەنگدانی پێشوەختە دەکەن و ھانی خەڵکی دەدەن ھەرچی زووترە دەنگ بدەن. بەپێچەوانەوە کۆمارییەکان و دۆناڵد ترەمپ دژی دەنگدانی پێشوەختەن و پێیانوایە دەنگدانی پێشوەختە دەرفەتی گزی و فێڵکردن زیاتر دەکات.
ساڵی 2016، تەنیا 33 ملیۆن کەس پێشوەختە به پۆست دەنگیانداوە، واتا لە ھەڵبژاردنی ئەمساڵدا نزیكهی سێ هێندهی ئهو ژمارەیەیە، ئەو ئامارەش لە مێژووی ئەمریکادا بێوێنهیه.
K24 -
