ئەردۆگان: مسوڵمانانى ئەوروپا بە شێوەیەكى سیستەماتیک دوچارى جیاكارى دەبنەوە
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە رێگەى ڤیدیۆوە پەیامێكى بۆ لوتكەى سەركردەكان بە ناونیشانى "جینۆساید، ئەو وانانەى كە سریبرینستا وەرگیراون"، كە لەلایەن وەقفى جینۆساید و ناوەندى یادكردنەوەى سریبرینستا بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند، "پێویستە چیتر بەو ئاڕاستە هەڵەیەى كە هەڕەشە لە داهاتوى مرۆڤایەتى، بیروڕاى جیاواز و كولتورى پێكەوەژیانی كولتورەكان دەكات بگوترێت راوەستە".
مسوڵمانانى ئەوروپا، بە شێوەیەكى سیستەماتیک دوچارى جیاكارى دەبنەوە، ماف و ئازادییەكانیان زەوت دەکرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، مسوڵمانانى ئەوروپا، بە شێوەیەكى سیستەماتیک دوچارى جیاكارى دەبنەوە، ماف و ئازادییەكانیان زەوت دەکرێت.
ئەردۆگان ئەوەشی خستەڕو، "مسوڵمانان وەک چۆن لە دوای کارەساتی هۆلۆکۆست روبەڕوی بیری دژەجولەکە بونەوە، ئەمڕۆش دەبێ بەو شێوازە بەرەنگاری دوژمنانی ئیسلام ببینەوە".
خەندان
