ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 46 ملیۆن و 734 هەزار و 289 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 2-11-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، بەریتانیا، مەکسیک، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، ئیتاڵیا، ئێران، ئەڵمانیا، چیلی، عێراق، بەلجیکا، ئەندەنووسیا، بەنگلادیش, ئۆکرانیا، فلیپین، پۆڵەندا، تورکیا، هۆڵەندا, سعودیە، چیک, پاکستان، ئیسرائیل، رۆمانیا، کەنەدا، مەغریبی عەرەبی، نیپاڵ، ئیکوادۆر، سویسرا، پورتوگال، بۆلیڤیا، پەنەما, ئیمارات، قەتەر، دۆمەنیکا، کوێت، سوید، عومان، کازاخستان، نەمسا، کۆستەریکا, گواتیمالا، میسر، یابان بیلاڕووس، هیندۆڕاس، ئەسیوپیا، ڤەنزوێلا، ئەرمینیا و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 33 ملیۆن و 424 هەزار و 439 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 205 هەزار و 630 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
