بەڕێوەبەری تەندروستیی جیهانی خۆی کەرەنتین دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی جیهانی خۆی کەرەنتین دەکات


بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین دەکات.

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، تێکەڵاوی لەگەڵ کەسێک هەبووە، کە ئەو کەسە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

تیدرۆس ئەدهانۆم هەروەها رایگەیاندووە، باری تەندروستیی باشە و هیچ نیشانەیەکی تووشبوونی پەتای کۆرۆنای تێدا دەرنەکەوتووە.

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وەک جێبەجێکردنی رێنوێنییەکانی رێکخراوەکەی، بڕیاری داوە لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین بکات و کارەکانی لەڕێگای ئینتەرنێتەوە، بەڕێوە ببات.





باسنيوز
Top