لە 24 کاژێردا لە تورکیا 74 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
تاوەکو ئێستا ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتووەتە 10 هەزار و 326 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 377 هەزار و 473 کەس بەرزبووەتەوە.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 515 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و بەگشتی تاوەکو ئێستا 325 هەزار و 486 تووشبوو لە باکووری کوردستان و تورکیادا چاکبوونەتەوە.
تاوەکو ئێستا 14 ملیۆن و 125 هەزار و 157 پشکنینی کۆرۆنا لە باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجامدراون.
سێ مانگ بەر لە ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان لە رۆژێکدا 20 - 30 کەس بوو، بەڵام ئەو ژمارەیە ئێستا بۆ زیاتر لە 70 کەس لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە.
رۆژی 11ی ئاداری 2020 یەکەم تووشبوون لە باکووری کوردستان و تورکیا راگەیێنرا و کاریگەرییەکانی بەردەوامن.
rudaw -
