له ڕووسیا 245 كهسى دیكه بههۆى كۆرۆناوه گیانیان لهدهست دا
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ یهكشەممە 1/11/2020، لە ڕووسیا 18 ھەزار و 665 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 636 ھەزار و 781 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە لە ڕووسیا، 18 ھەزار و 140 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 245 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 28 ھەزار و 235 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 225 ههزار و 673 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
