وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ورده‌كاری ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی ئێرانی بۆ شه‌ڕی ئازه‌بایجان و ئه‌رمینیا بڵاوكرده‌وه
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، وڵاتانی ناوچه‌كه له‌شه‌ڕی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان گه‌وره‌ترین زیانیان به‌ركه‌وێت، بۆیه ده‌توانن گه‌وره‌ترین كاریگه‌ریان هه‌بێت له كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕ، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی قه‌ره‌باغه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه ڕاوێژ‌مان كردوه، له‌وانه ئازه‌ربایجان، ئه‌رمینیا، روسیا و توركیا.
به‌داخه‌وه‌م كه له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردودا پرۆسه‌ی دانوستان نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌نجام و ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وام بون
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی، "به‌داخه‌وه‌م كه له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردودا پرۆسه‌ی دانوستان نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌نجام و ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وام بون، ئاڵۆزییش له‌سه‌ر سنوره‌كانی ئێران بوه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر گیانی هاوڵاتیان".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وتی، "عه‌باس عێراقچی نوێنه‌ری تایبه‌تی ئێران پلانێكی ئێمه‌ی بۆ ئاشتی گه‌یانده لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و په‌سه‌ندیان كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌به‌رپرسانی روسیا و ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا و توركیاش گفتوگۆی باشی ئه‌نجامدا له‌سه‌ر ئه‌و پلانه".
داوای جوڵه‌یه‌ك ده‌كات به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان، به ڕاگه‌یاندنی پابه‌ندبونی لایه‌نه‌كان به كۆمه‌ڵێك بنه‌ماوه ده‌ستپێده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، یه‌كێك له خاڵه‌كانی گرنگی پلانی ئێران بۆ ئاشتی ئه‌وه‌یه كه ته‌نها باس له ئاگربه‌ستێكی كاتیی ناكات، به‌ڵكو داوای جوڵه‌یه‌ك ده‌كات به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان، به ڕاگه‌یاندنی پابه‌ندبونی لایه‌نه‌كان به كۆمه‌ڵێك بنه‌ماوه ده‌ستپێده‌كات و دواتر هه‌نگاو ده‌نێت كه درێژه به كشانه‌وه‌ی هێزه داگیركه‌ره‌كان ده‌دات له هه‌مو ناوچه‌كان.
له 27ی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵه‌وه، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا به‌رده‌وامه، ئازه‌ربایجان جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌رێمی قه‌ره‌باغ به‌شێكی سه‌ره‌كی وڵاته‌كه‌یه‌تی و ئهرمینیشا سوره له‌سه‌ر به‌رگریكردن له‌و هه‌رێمه.
خه‌ندان-
