کەنەدا.. توندڕەوێک بە چەقۆ حەوت کەس دەکوژێ و بریندار دەکات
توندڕەوێک بە چەقۆ حەوت کەسی لە شاری کیبیک لە کەنەدا، کوشت و بریندار کرد.
پۆلیسی کیبیک رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1-11-2020 کەسێکیان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر خەڵک و کوشتن و بریندارکردنی حەوت کەس، دەستگیر کردووە.
ئەو توندڕەوە دوای کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە دەستگیر کراوە و پۆلیسی کیبیک رایگەیاندووە، توندڕەوەکە لە نزیک قوربانییەکان، کە لە ئاهەنگێکی هالوویندا بوون، دەستگیر کراوە.
لەکاتی دەستگیرکردنەکە، توندڕەوەکە چەقۆیەکی گەورەی لە دەست بووە و جلێکی چاخە کۆنەکانی پۆشیبوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی توندڕەوەکە و هۆکاری کوژران و برینداربوونی ئەو حەوت کەسە، لەبەردەست نییە.
باسنیووز
