یەکێتی ئەوروپا: رێکخراوێکی تەندروستی جیهانی بەهێزمان دەوێت کە سەربەخۆیانە کاربکات
رێکخراوێکی بەهێزترمان دەوێت کە لێکۆڵینەوەکان بە سەربەخۆیانە ئەنجامبدات
بەگوێرەی میدیاکانی ئەوروپا، لەکۆبونەوەی وەزیرانی تەندروستی 27 وڵاتی یەکێتی ئەوروپادا، گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە پێویستە رێکخراوی تەندروستی جیهانی چاکسازی تێدابکرێت و بکرێتە رێکخراوێکی بەهێزی شەفاف.
لەوبارەیەوە، جانس یۆنگ وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا رایگەیاند، رێکخراوێکی بەهێزترمان دەوێت کە لێکۆڵینەوەکان بە سەربەخۆیانە ئەنجامبدات.
دەمانەوێت ئێستا دەست بەو هەنگاوە بکەین، نامانەوێت دوایبخەین بۆ دوای تەواوبونی پەتاکە
وتیشی، دەمانەوێت ئێستا دەست بەو هەنگاوە بکەین، نامانەوێت دوایبخەین بۆ دوای تەواوبونی پەتاکە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزیرانی تەندروستی ئەوروپا راگەیەنراوێکی هاوبەش لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی لەمانگی نۆڤەمبەردا جێبەجێبکرێت.
پێشتر حکومەتی ئەمریکا تێبینی زۆری لەسەر رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەبوە، بەکەمتەرخەمی لەپرسی کۆرۆنادا تۆمەتبار کرد و بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوەکەشی بەلایەنگیری روسیا و چین لەقەڵەمدا.
خەندان-
