ماكرۆن: مسوڵمانان ده‌توانن به‌ئازادی په‌یڕه‌وی ئاینه‌كه‌یان بكه‌ن
ئیمانوێل ماكرۆن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، فڕه‌نسا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هیچ ئاینێكدا نییه و هه‌ڵوێستی موسڵمانان له فڕه‌نسا هه‌مان هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی ئاینه‌كانی دیكه‌یه و ده‌توانن به ئازادی په‌یڕه‌وی بیروباوه‌ڕ و ئاینه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن.
فڕه‌نسا له ئاستی یاساداناندا ڕێگه به هیچ جۆره نه‌ته‌وه‌په‌رستی و رهگهزپهرستیهك نادات
وتیشی، "فڕه‌نسا له ئاستی یاساداناندا ڕێگه به هیچ جۆره نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ره‌گه‌زپه‌رستی و توندوتیژیه‌ك نادات".
ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕه‌نسا ڕێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ن به‌ناوی ئایینه‌وه یاساكانی وڵات پێشێل بكات
سه‌رۆكی فڕه‌نسا باسی له‌وه‌شكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕه‌نسا ڕێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ن به‌ناوی ئایینه‌وه یاساكانی وڵات پێشێل بكات، به تایبه‌ت یاسای یه‌كسانی جێنده‌ر، كه یه‌كسانی ژن و پیاو دابین ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له هه‌ستی موسڵمانان تێده‌گات، به‌ڵام ڕۆڵی بۆ پاراستنی مافه‌كانه، له‌وانه‌ش مافی گه‌لی فڕه‌نسا بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین.
خه‌ندان
