لە ئینگلتەرا قەدەخەی هاتووچۆ بۆ چوارهەفتە راگەیێندرا

لە ئینگلتەرا قەدەخەی هاتووچۆ بۆ چوارهەفتە راگەیێندرا


سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا قەدەخەی هاتووچۆی بۆ ماوەی چوار هەفتە لە ئینگلتەرا راگەیاند.

بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، هەنگاوەکە بۆ بەرگرتن لە کارەساتی تەندروستی و مۆراڵی پێوست بوو.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوە دا کە ئەو فرۆشگە و میوانخانانەی ناپێویستن دادەخرێن.

بەڵام قەدەخەکە وەک ئەوەی بەهار نابێت، قوتابخانە، کۆلێژ و زانکۆکان کراوە دەبن.

بۆریس جۆنسۆن ئەوەی ئاشکراکرد، دوای 2ی کانوونی یەکەم قەدەخەی هاتووچۆکە ئاسایی دەبێتەوە و ناوچەکان دەگەڕێنەوە بۆ سیستەمی قۆناخبەندی.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەوەی خستەڕوو، "ئەمساڵ کریسمس جیاواز دەبێت، رەنگە زۆر جیاواز بێت، بەڵام هیوا و باوەڕی تەواوەتیم هەیە کە ئێستا بە گرتنەبەری رێکاری تووند دەتوانین وابکەین خێزانەکان لە سەرانسەری وڵاتدا پێکەوە بن."
rudaw -
Top