ئێران و ڕووسیا ڕێککەوتنێکیان بە گوژمەی ١٠٤ ملیار یۆرۆ واژۆ کرد

ئێران و ڕووسیا ڕێککەوتنێکیان بە گوژمەی ١٠٤ ملیار یۆرۆ واژۆ کرد
بەرپرسێکی باڵای بەرهەمهێنانی وزە لە ئیران ئاشکرای کردووە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەڵێندەری نوێی ڕووسی، بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە "سیریک"ی پاریزگای هورمزگان ڕێک کەوتوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ئیسنا)ی ئیرانی، بەهرام خالقی نژاد، ئاشکرای کردووە سەرچاوەی دارایی بۆ دروستکردنی ئەو پرۆژەیە (قەرزی دەوڵەتیی ڕووسیا)یە و بە گوژمەی ١٠٤ ملیار یۆرۆیە و کارەکانی دروستکردنی پرۆژەی وێستگەی وزەی "سیریک" بەمزوانە دەست پێ دەکات.

بابەتی دامەزرانی ئەو وێستگەیە بە قەرزی دەوڵەتی ڕووسیا چوار ساڵ پیش هاتە گۆڕێ، ئەو وێستگەیە بریتییە لە چوار کەتی بەرهەمهێنانی کارەبا کە هەرکامەیان دەتوانێ ٣٥٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.

بەرپرسانی وەزارەتی وزەی ئێران ئەوکات ئاشکرایان کرد کە کۆماپنیای ئەندازیاریی "تەکنۆپرۆم ئێکسپۆرت"ی رووسی جێبەجێکاری ئەو پرۆژەیەیە و بڕیارە ڕووسیا ١.٢ ملیار یۆرۆ قەرز بە ئێران بدات، تاکوو یەکەم بەشی لە ماوەی دوو ساڵدا دروست بکرێت.

بەرپرسانی ئێران ئاشکرایان کردووە لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا بەرپرسانی ئەو کۆمانیا چەندین جار بەڵێنیی سازکردنی ئەو پرۆژەیان داوە، بەڵام هێشتا جێبەجێ نەبووە.

پێشتر و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ڕووسیا چەندین بنکە و وێستگەی لە بووشێهر لەژیر ناوی کەرتی وزەدا بۆ ئیران ساز کرد، کە بە گوتەی ئیسرائیل و ئەمریکا ئێران بە ئامانجی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم کەڵکیان لێ وەردەگرێت، بەڵام ئێران ڕەتی دەکاتەوە.












باسنيوز




Top