نزیکەی 33 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

نزیکەی 33 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 45 ملیۆن و 828 هەزار و 216 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 31-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، بەریتانیا، مەکسیک، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، ئیتاڵیا، ئێران، ئەڵمانیا، چیلی، عێراق، بەلجیکا، ئەندەنووسیا، بەنگلادیش، فلیپین، ئۆکرانیا، تورکیا، سعودیە، هۆڵەندا، پۆڵەندا، پاکستان، چیک، ئیسرائیل، رۆمانیا، کەنەدا، مەغریبی عەرەبی، نیپاڵ، ئیکوادۆر، سویسرا، بۆلیڤیا، پورتوگال، پەنەما، قەتەر، ئیمارات، دۆمەنیکا، کوێت، سوید، عومان، کازاخستان، کۆستەریکا، میسر، گواتیمالا، نەمسا، یابان بیلاڕووس، هیندۆڕاس، ئەسیوپیا، ڤەنزوێلا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 32 ملیۆن و 922 هەزار و 161 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 194 هەزار و 219 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.







باسنيوز
Top