سوپای ئازەربایجان: دوو فڕۆکەی جەنگیی ئەرمینیامان خستەخوارەوە
سوپای ئازەربایجان خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی جەنگیی ئەرمینیای له جۆری Su-25 راگەیاند.
لە راگه‌یێندراوێكدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، لە کاژێر 13:18 بۆ 13:20ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، دوو فڕۆکەی جەنگیی ئەرمینیا لە جۆری Su-25 لە گوبادلی هەوڵی هێرشکردنیان داوە بۆسەر پێگەکانی ئازەربایجان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كەی وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، هەردوو فڕۆکەکە لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتەوە خراونەتە خوارەوە.
له راگه‌یێندراوەکەدا هاتووە، لە 27ی ئه‌یلوولەوە تاوه‌كو ئێستا پێنج فڕۆكه‌ی سوپای ئه‌رمینیایان له جۆری Su-25 خستووه‌ته خواره‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ حیكمه‌ت حاجیێڤ، راوێژكاری سه‌رۆككۆماری ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند، ته‌رمی 30 سه‌ربازی ئه‌رمینیا و دوو به‌ساڵاچوو كه له‌میانی پێكدادانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستدابوو و له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئازه‌ربایجان جێمابوون، راده‌ستی ئه‌رمینیا كراونه‌ته‌وه.
حیکمەت حاجیێڤ ئاماژه‌ی به‌وه کرد، ئه‌رمینیا سه‌ره‌تا نه‌یویستووه ته‌رمه‌كانی راده‌ست بكرێنه‌وه، به‌ڵام به ده‌ستپێشخه‌ریی سێرگی شۆیگو، وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، پرۆسه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌كه ئه‌نجامدراوه.
شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ، پاشخانێکی مێژوویی دێرینی هەیە، بەڵام پێکدادانەکانی ئەمجارەی سوپای هەردوو وڵات، بۆ رۆژی 27ی مانگی ئەیلوول دەگەڕێتەوە، هەردوو وڵاتیش یەکدی بەهەڵگیرساندنەوەی جەنگەکە تۆمەتبار دەکەن.
rudaw -
