دوای دۆزینەوەی ساوایەک لە فڕۆکەخانەیەکی قەتەر، پشکنین بۆ 18 ئافرەت دەکرێت
بەهۆی دۆزینه‌وه‌ى منداڵێك له ته‌نه‌كه‌ى زبڵى فڕۆكه‌خانه‌ى ده‌وحه لە قه‌ته‌ر، پۆلیسى فڕۆكه‌خانه هه‌ستا به پشكنینى ته‌واوى گه‌شتیاره ئافره‌ته‌كان؛ هەندێک لەو گەشتیارە ئافرەتانەش ئوسترالی بوون و ئوسترالیا كاره‌ى به ناڕە‌وا وه‌سف دەکات و ئیدانه‌ى دەکات.
به‌رپرسانى فڕۆكه‌خانه‌ى ده‌وحه له‌نێو جانتایه‌كى پلاستیكى منداڵێكى كچ ده‌دۆزنه‌وه كه خرابووه نێو ته‌نه‌كه‌ى زبڵى فڕۆكه‌خانەکە، ئەمەش دەنگدانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.
پۆلیسى فڕۆكه‌خانه‌ى ده‌وحه 18 گه‌شتیاری ئافره‌تی له 10 فڕۆكه‌ى گه‌شتیاریی فڕۆکەخانەکە دابەزاندوون و پشکنینی زێ-ی ئافره‌ته‌كانیان کرد بۆ دڵنیابوون و دۆزینه‌وه‌ى دایكى منداڵەکە.
هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه هاووڵاتیی ئوسترالى بوون و ئەو وڵاتەش به ناردنى په‌یامێك ئیدانه‌ى ئه‌و كاره‌ى فڕۆکەخانەکەی قه‌ته‌رى كردووه و سكاڵاى ناڕه‌زایه‌تیى بۆ ده‌وڵه‌تە عەرەبییەکە ناردووه.
ماریس پاین، وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئوسترالیا داواى له قه‌ته‌ر كردووه به‌دواداچوونێكى یاسایى له‌وباره‌یه‌وه بكات و له به‌رامبه‌ردا قه‌ته‌ر داواى لێبوردنى كرد. خالید بن خه‌لیفه بن عه‌بدولعه‌زیز، سه‌رۆكوه‌زیرانى قه‌ته‌ر ئاماژەی بەوە کردووە، به‌دواداچوونێكى یاسایى له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
بە گوتەی سه‌رۆكوه‌زیرانى قه‌ته‌ر، پۆلیسى فڕۆكه‌خانه‌کە ئه‌و كاره‌یان كردووه تاوه‌كو دایكى راسته‌قینه‌ى منداڵه‌كه بدۆزنەوە.
قەتەر بەڵێنی داوه به‌شێوه‌یه‌كى روون لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌کە بكات و ئه‌نجامه‌كه‌ى بۆ راى گشتى ئاشكرابكات.
rudaw -
