توركیا لەسەر پەلامارە تیرۆرستییەكەی نیسی فەرەنسا هاتە دەنگ

توركیا لەسەر پەلامارە تیرۆرستییەكەی نیسی فەرەنسا هاتە دەنگ
توركیا بە فەرمی دژایەتی وڵاتەكەی بۆ ئەو كەسانە راگەیاند، كە ئەمڕۆ ٢٩ی١٠ی٢٠٢٠، لە شاری نیسی فەرەنسا پەلاماری چەند كەسێكیاندا لە كڵیسا و سێ كەس كوژران.

ئیبراهیم كاڵن، گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، لە پێگەی خۆی لە تویتەر ئیدانەی هێرشەكەی سەر كڵێسای شاری نیسی كرد، كە سێ كەس كوژرا و یەكێك لە كوژراوەكانیش سەری بڕدرابوو.

كاڵن لە توێتەكەیدا دەنووسێت: ”ئێمە ئیدانەی ئەو هێڕشە تیرۆرستییە دەكەین كە كراوەتە سەر فەرەنسا، سەرەخۆشی لە گەلی فەڕەنسا دەكەین، تیرۆر دین و زمان و رەنگی نییە، ئێمە خەبات دەكەین دژی هەموو جۆرە تیرۆرێك“.

دوای ئەوەی نێوانی توركیا و فەرەنسا بەهۆی بڵاكردنەوەی كاریكاتێرێكی پێغەمبەری ئیسلام لە گۆڤای شارلی ئیبدۆ تێك چوو، ئەمە یەكەم لێدوانی فەرمی ئەرێنی توركیایە بۆ فەرەنسا.












باسنيوز



Top