نوسینگەی لێکۆڵینەوە فیدڕاڵی ئەمریکا داوایەک ئاراستەی سەرۆکی داهاتو دەکات
نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکا داوای لە سەرۆکی داهاتوی ویلایەتە یەکگرتوەکان کردوە کریستۆفەر رای بەڕێوەبەری نوسینگەکە لەکارەکەی دورنەخاتەوە
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمرۆ پێنجشەممە کە تەنها پێنج رۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا، نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکا لەڕاگەیەنراوێکدا داوای لە سەرۆکی داهاتوی ویلایەتە یەکگرتوەکان کردوە کریستۆفەر رای بەڕێوەبەری نوسینگەکە لەکارەکەی دورنەخاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیداوە ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە وەک سەرۆکی ئەمریکا، کریستۆفەر لەکارەکەی دوردەخاتەوە
ئەم راگەیەنراوەی نوسینگەی فیدڕاڵی دوای ئەوە دێت، لەهەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیداوە ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە وەک سەرۆکی ئەمریکا، کریستۆفەر لەکارەکەی دوردەخاتەوە.
پێشتر دامەزراوەی نوێنەرایەتییەکانی نوسینگەی فیدڕاڵی نامەیەکی کراوەی ئاراستەی هەریەک لە جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان کرد و تێیدا داوایکرد کریستۆفەر رای بەردەوامبێت لەسەر کارەکانی تا کۆتایی ئەم خوڵەی حکومەت لەساڵی 2027.
خەندان
