ئەحمەد داودئۆغلۆ بۆ باخچەلی: لەڕادەبەدەر سەرۆكێكی بێ توانایت
ئەحمەد داودئۆغلۆ لە دیمانەیەكدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (KRT) توركی، بە توندی هێرش دەكاتە سەر باخچەلی و دەڵێت خۆی بە ئاكەپەوە بەستووە و دەیەوێت لە رێگەی ئاكەپەوە خۆی بەهێز بكات، هەروەها پێی وایە دەنگی مەهەپە بەرەو كەمبوونەوە دەچێت و ئیدی دەنگدەری مەهەپە روو لە پارتی ئایندە دەكەن، بۆیە باخچەلی هێرش دەكاتە سەر پارتی ئایندە.
دادوئۆغلۆ ئاماژەی بەوەش کردووە: "دەوڵەت باخچەلی سەرۆكێكی لەڕادەبەدەر بێ توانایە، چونكە خۆی بە ئاكەپەوە بەستووەتەوە و بنكەی جەماوەری لاواز بووە".
ئەحمەد داودئۆغلۆ ئامادەیی پارتەكەی دەربڕی كە لەمەودوا بەشداریی هەموو هەڵبژاردنێكی توركیا دەكات و لەمبارەوە ئامادەكاریی تەوایان كردووە.
باسنیوز
