ئەمریکا لەبارەی هێرشێکی تیرۆرستییەوە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی خۆی
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیمارات هۆشدارییەکی توندی داوەتە هاوڵاتیانی خۆی لەکەنداو تێیدا لەئەگەری هێرشی تیرۆرستی چەند گروپێک ئاگاداری کردونەتەوە
بەگوێرەی هەواڵێکی روسیا تودەی، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیمارات هۆشدارییەکی توندی داوەتە هاوڵاتیانی خۆی لەکەنداو تێیدا لەئەگەری هێرشی تیرۆرستی چەند گروپێک ئاگاداری کردونەتەوە.
رێکخراوە تیرۆرستییەکان بەردەوامن لەسەر دانانی پلان بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاواییەکان
لەو هۆشدارییەدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەئیمارات باسی لەوەش کردوە کە وەزارەتی دەرەوە هەمیشە بەئاگاییەوە لەپرسی تیرۆر دەڕوانێت و بێخەم نەبوە، نوسیویشیەتی،" رێکخراوە تیرۆرستییەکان بەردەوامن لەسەر دانانی پلان بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاواییەکان."
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەئیمارات هۆشداریشیداوە کە هێرشە تیرۆرستییەکان مەودایەکی فراوان بەچەندین تاکتیکی جیاواز دەگرێتەوە، لەوانە خۆکوشتن، تیرۆرکردن، رفاندن و دانانی بۆمب.
لەکۆتایشدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای لەهاوڵاتیان کردوە، خۆیان لەشوێنە گشتییەکان بپارێزن و ئاگاداری دەوروبەریان بن.
خەندان
