دوو وڵاتی ئەوروپا بۆ دوەم قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆیان راگەیاند
ئامانج لەو هەنگاوە رێگریکردنە لەکارەساتێکی دیکە کۆرۆنا و کەمکردنەوەی رێژەی مردن و توشبون بەکۆرۆنا
لەوبارەیەوە، بەرپرسانی باڵای هەریەک لە فڕەنسا و ئەڵمانیا رایانگەیاند، ئامانج لەو هەنگاوە رێگریکردنە لەکارەساتێکی دیکە کۆرۆنا و کەمکردنەوەی رێژەی مردن و توشبون بەکۆرۆنا.
فڕەنسا و بەشێک لەدراوسێکانی لەیەکێتی ئەوروپا رۆچونەتە ناو مەترسییەکانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا و لەسبەینێوە رێکارەکانی دژی ئەو پەتایە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە
بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، لەوبارەیەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا رایگەیاندوە، وڵاتەکەی و بەشێک لەدراوسێکانی لەیەکێتی ئەوروپا رۆچونەتە ناو مەترسییەکانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا و لەسبەینێوە رێکارەکانی دژی ئەو پەتایە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و تا 1-ی دیسەمبەر بەردەوامدەبن.
رێکارەکانی دژی کۆرۆنا لەفڕەنسا بریتین لە، مانەوەی لەماڵەوە و رۆژانە تەنها یەک کاتژمێر رێگە بەهاتنە دەرەوە دەدرێت، هەروەها بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، راهێنان و کڕینی پێداویستی زۆر گرنگ رێگە بەهاتنە دەرەوە دەدرێت، یانە و چێشتخانەکان دادەخرێن، گەشتی نێوان ناوچەکان قەدەغە دەکرێت و ئەو دوکانانەش دادەخرێن کە شتومەکی لاوەکی ناپێویست دەفرۆشن، بەشێک لەسنورەکان دادەخرێن، زانکۆکانیش تەنها لەڕێگای ئۆنلاینەوە وانە دەخوێنن.
لای خۆشییەوە، ئەنگێلا مێرکڵ رایگەیاند، لە 2-ی نۆڤەمبەرەوە وڵاتەکەی بۆ ماوەی چوار هەفتە دەکەوێتە قەدەغەی هاتوچۆ و راگرتنی بەشێکی زۆر لە چالاکییە ئابورییەکان.
مێرکڵ راشیگەیاند، رێکارەکان کە داخستنی چێشتخانە، یانە و شوێنە گشتییەکان دەگرێتەوە و کۆبونەوەی جەماوەی لە 10 کەس زیاتر رێگەی پێنادرێت.
بەگوێرەی وتەکانی مێرکڵ، دوای دو هەفتە چاو بەپێی دۆخی تەندروستی وڵاتەکەیان، چاو بەڕێکارەکاندا دەخشێننەوە.
خەندان
