شارلی ئیبدۆ ژماره‌یه‌ك كاریكاتێری له دژی ئه‌ردۆغان بڵاوكردنه‌وه
"فه‌خره‌دین ئاڵتوون"، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی توركیا، له تویته‌ر، نووسیویه‌تی: كارنامه‌ی نه‌یارانه‌ی سه‌ر به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، به‌ری گرت و گۆڤاری شارلی ئیدبۆ، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی به ناو كاریكاتێری بۆ سوكایه‌تی به سه‌رۆكه‌كه‌مان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئێمه ئه‌و هه‌وڵه شه‌رمه‌زارییه بۆ بره‌ودان به ره‌گه‌زپه‌رستی رۆشنبیری و رق چاندن به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "ئه‌و جۆره هێرشه نابه‌رپرسیارانه هیچ مانایه‌كیان نییه جگه له درووستكردنی ره‌گه‌زپه‌رستی و جیاكاری، ئێمه داوا له دۆسته ئه‌وروپاییه‌كانمان ده‌كه‌ین، رووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره رۆشنبیرییه ره‌گه‌زپه‌رستییه ببنه‌وه".
k24 -
