ڕێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانی: كەرتی گەشتیاری 730 ملیار دۆلار زیانی پێ گەیشتووە
ڕێكخراوی گەشتوگوزار جیهانی ڕاپۆرتێكی لەبارەی دۆخی گەشتیاری لە جیهان بڵاو كردووەتەوە، لە ڕاپۆرتەكەیاندا ئاماژەی بەوە داوە كە هاوینی ئەمساڵ بۆ كەرتی گەشتیاری بە هاوینێكی كارەساتبار ناو دەبرێت، چونكە بە بەروارد لەگەڵ ساڵی رابردوو، داهاتی ئەم کەرەتە 81% داتەپیوە.
ڕاپۆرتەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە كەرتی گەشتیاری لە جیهاندا بە شێوەیەكی وا داڕووخاوە كە ئەمساڵ 700 ملیۆن گەشتیار لە گەشتكردن بێبەش بوون، بەمەش كۆی زیانەكان دەگاتە 730 ملیار دۆلار.
لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەشدا هاتووە كە وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی كەنارەواكانی زەریای هێمن بە پلەی یەكەم دێن و بە ڕێژەی 79% زۆرترین زیانیان بەهۆی گەشتیارییەوە پێ كەوتووە دوای ئەویش كیشوەری ئەورووپا بە ڕێژەی 69% و كیشوەری ئەمریكا بە رێژەی 65% زیانی بەركەوتووە.
باسنيوز
