حه‌سه‌ن رۆحانی: ئابوری ئێران گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت
حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رتیرایگه‌یاند، گۆڕانێكی گه‌وره له‌ئابوری ئێران رویداوه كه چه‌ندین ساڵ بو پشتی به داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ستبو.
حه‌سه‌ن رۆحانی له كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی ئێران‌دا باسی له‌گۆڕانێكی گه‌وره له‌ئابوری وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، چه‌ندین ساڵ بو ئێران ته‌نها پشتی به داهاتی نه‌وت به‌ستبو، به‌ڵام ئێستا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتوه و پشت به سه‌رچاوه‌ی داهاتی نا نه‌وتی ده‌به‌ستێت.
پشت به‌ستن به هه‌نارده‌ی نه‌وت ئێران به‌ڕێژه‌ی 10%ی كه‌مبوه‌ته‌وه
رۆحانی باسی له‌وه‌شكرد، پشت به‌ستن به هه‌نارده‌ی نه‌وت ئێران به‌ڕێژه‌ی 10%ی كه‌مبوه‌ته‌وه، له كاتێكدا كه كه‌رتی نه‌وتی ئێران له‌ژێر سزا تونده‌كانی ئه‌مریكادایه.
ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر ئابوری نه‌وتدا گرتوه و ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داهاتی نا نه‌وتی ده‌ژی
سه‌رۆكی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر ئابوری نه‌وتدا گرتوه و ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داهاتی نا نه‌وتی ده‌ژی، له‌و روه‌شه‌وه ده‌ستی به پشت به‌ستن به كه‌رته ئابورییه نانه‌وتییه‌كان كردوه.
سه‌باره‌ت به سزاكانی ئه‌مریكا، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران دروستكردوه، حه‌سه‌ن رۆحانی وتی، "سزاكان نیشانه‌ی بێهیوایی و توڕه‌یی ئه‌مریكان، په‌نابردن بۆ سزادانی خه‌ڵك به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران گه‌یشتونه‌ته كۆتایی".
خه‌ندان
