فەڕەنسا هاووڵاتیانی خۆی لە وڵاتە ئیسلامییەکان ئاگادار دەکاتەوە

فەڕەنسا هاووڵاتیانی خۆی لە وڵاتە ئیسلامییەکان ئاگادار دەکاتەوە


وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک هاووڵاتیانی خۆی کە دانیشتووی وڵاتە ئیسلامییەکانن، یان سەفەری ئەو وڵاتانە دەکەن، ئاگادار کردووە کە بە وریاییەوە هەڵسوکەوت بکەن و ئاگاداری خۆیان بن.

دوای ئەوەی لە چەندین وڵاتی ئیسلامی لەدژی سەرکۆماری فەڕەنسا کۆبوونەوەی ناڕەزایی و خۆپیشاندان ساز کرا، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لەڕێگەی باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکانی خۆی لە وڵات ئیسلامییەکان هاووڵاتیانی خۆی ئاگادار کردووەتەوە کە لە چوون بۆ شوێنە گشتی و قەرەباڵغییەکان و شوێنی خۆپیشاندانەکان خۆ ببوێرن.

بڵاوکردنەوەی کاریکاتیرێک لە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە گۆڤاری شاری ئیبدۆی فەڕەنسی و پشتیوانیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەڕەنسا لەو گۆڤارە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە وڵاتانی ئیسلامی کۆمەڵێک کاردانەوە و پەرچەکرداری لێ کەوتەوە.

لە ڕاگەیەنەدراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسادا داوا لە هاووڵاتیانی خۆیان کراوە لە ولاتانی "ئەندەنۆسیا، بەنگلادش، عێراق، تورکیا و مۆریتانی بە وریاییەوە هەڵسوکەوت بکەن.

پاش سووکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا بە ئیمانوێل ماکرۆن، پاریس باڵوێزی خۆی لە ئەنقەرە کشاندەوە، هاوکات پەرلەمانی پاکستانیش داوای لە حکوومەتی وڵاتەکەی کردووە کە لە هەمبەر هەڵوێستی بەرپرسانی فەڕەنسا، باڵوێزی خۆیان لە فەڕەنسا بکشێننەوە.





باسنيوز
Top