ترەمپ: جۆ بایدن له رووی عهقڵیهوه تهواو نییه
ترەمپ رەخنە لە دەنگدانی پێشوەختە دەگرێت و دەڵێ "ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بۆ چەند ھەفتەیەک دوا دەکەون و شتێکی زۆر نابەجێیە".
دۆناڵد ترەمپ، گوتی: "دەمەوێ پێتان بڵێم کە ھەموولایەک چەندە دڵخۆشن بە منیشەوە بە پەسەندکردنی ئەیمی بارێت بۆ داگای باڵا. بە پرۆسەیەکی سەختدا رۆیشت، بەڵام سەرکەوتوو بوو، دەبێتە دادوەرێکی زۆر باش بۆ ھەمووان. لەبارەی کەمپەینەکانی ئۆباوە پێموایە دەبوو وەک خۆی وێنەی جۆی خەوتووی نیشاندابایە کە لە پێنسلڤانیا مێشکی خۆی لەدەستدابوو و بە منی دەوت جۆرج، بایدن منی لێ بووەتە جۆرج بۆش. بایدن بەھۆی قسە و سیاسەتی خراپی نانسی پیڵۆسیەوە ناتوانێت کۆشکی سپی بباتەوە".
گوتیشی: "من دڵنیام دەیبەینەوە سەیرێکی ئەنجامی راپرسییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ بکەن چەندە گۆڕاون. دەبوو ٣ی مانگی داھاتوو براوەی ھەڵبژاردن راگەیەندرابا، بەڵام بەھۆی ئەم دەنگدانی پێشوەختەوە چەند ھەفتەیەکی دوا دەکەوێت کە ئەمە شتێکی زۆر نابەجێیە".
ترەمپ، دەشڵێ: "لەبارەی کۆرناوە کارێکی زۆر نایابمان کردووە بەگوێرەی پێشبینەکان دەبوو 2 ملیۆن و 200 ھەزار ئەمەریکی گیانیان لەدەستدابا، بەڵام بەھۆی رێکارەکانی ئێمەوە ئەوە رووینەداوە. کەلوپەلی خۆپارێزی و ئامێری پێدانی ئۆکسیجینمان بە ژمارەیەکی زۆر دروستکردن و ڤاکسینەکە لەرێیە و لە ماوەیەکی کەمدا دەیبینن. بەڵام بایدن بینیمان چۆن بەھۆی ئێچ وەن ئێن وەنەوە گیری کردبوو. بەرپرسی ستافەکەی دەڵێ: بایدن نەیدەزانی چی بکات".
K24 -
