ئێران نامه‌یه‌كی توندی ناڕه‌زایه‌تی ده‌داته نوێنه‌ری فڕه‌نسا له تاران
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كاروباری ئه‌وروپای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، "فڕه‌نسا تاوانباره و ناڕه‌زایه‌تی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یان به‌رامبه‌ر به ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌رده‌بڕن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌ر و كاربه‌ڕێكه‌ری ئه‌و وڵاته‌یان له‌تاران بانگهێشتكردوه و نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی توندیان ئاڕاسته‌ی كردوه، به‌رامبه‌ر به دروستكردنی كاریكاتێر له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و لێدوانه‌كانی ماكرۆن".
ئێران هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سوكایه‌تیكردن یان بێڕێزیكردن به پێغه‌مبه‌ر (د. خ) و به‌ها ئیسلامییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه
ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سوكایه‌تیكردن یان بێڕێزیكردن به پێغه‌مبه‌ر (د. خ) و به‌ها ئیسلامییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و هه‌ر كاربه‌ده‌ستێكی فڕه‌نسیه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
پێشتریش، محه‌مه‌د باقڕی، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، فڕه‌نسا له پشتی ده‌مامكی سیاسی شاراوه و به ئاشكرا پێشێلی مافی مرۆڤ ده‌كات و سوكایه‌تی به ئایینه ئاسمانیه‌كان ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك یاریه‌كی مه‌ترسیداری ده‌ستپێكردوه.
ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا رایگه‌یاند، دروستكردنی كاریكاتێر به‌هه‌ر جۆرێك بێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئاسایی و رێگه‌پێدراوه و ئیسلامیش له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان توشی قه‌یران بوه.
خەندان
