فڕەنسا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دانوستان لەگەڵ گروپە جیهادییەکانی مالی راگەیاند

 فڕەنسا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دانوستان لەگەڵ گروپە جیهادییەکانی مالی راگەیاند
وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لەبارەی دانوستان لەگەڵ گروپە جیهادییەکانی مالی رایگەیاند، مەحاڵە گفتوگۆ لەگەڵ ڕێکخراوە جیهادییەکاندا بکەن.

جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە باماکۆی پایتەختی مالی رایگەیاند، "با رونتر بیڵێین، رێککەوتنی ئاشتی هەیە، بەڵام گروپە تیرۆریستیەکانیش هەن کە رێککەوتنی ئاشتیان واژۆ نەکردوە، شتەکان سادەن".

لەبارەی ئەگەری گفتوگۆکردن لەگەڵ رێکخراوەکانی سەر بە قاعیدە و رێکخراوی داعش، لۆدریان ئاماژەی بەوەکرد، "هەڵوێستی فڕەنسا هەمان هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە".

لۆدریان یەکەمین بەرپرسی باڵای فڕەنسایە لە دوای کودەتاکەی 18ی مانگی (ئاب/8)ی ئەمساڵەوە سەردانی مالی بکات

وەزیری دەرەوەی فڕەنسا، یەکەمین بەرپرسی باڵای فڕەنسایە لە دوای کودەتاکەی 18ی مانگی (ئاب/8)ی ئەمساڵەوە سەردانی مالی بکات.

هاوکات موختار عوان، سەرۆک وەزیرانی کاتی مالی رایگەیاند، گفتوگۆی نیشتیمانی سەرتاسەری، کە ساڵی ڕابردو لە مالی ئەنجامدرا، پێویستە پێشنیار بکرێت رێکخراوە چەکدارە جیهادییەکانیش تیایدا بەشدار بن.







خەندان
Top