پۆمپیۆ له‌ساڵیادی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی: ئێستاش داعش هه‌ڕه‌شه‌یه
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌مه‌ریكا تێپه‌ڕده‌بێت، كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی پێشوی رێكخراوی داعشی تێدا كوژرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌رچاوه، به‌ڵام داعش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مسۆگه‌ركردنی شكستی هه‌میشه‌یی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیه".
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كوژرا
27ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سوریا به‌هاوكاری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كرایه ئامانج و كوژرا.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له (تهمموز/7)ی 2014 ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، یان خه‌لافه‌تی ڕاگه‌یاندبو، پاش كۆنتڕۆڵكردنی به‌شێكی زۆری عێراق و سوریا، لایه‌نگرێكی زۆری جه‌ماوه‌ری به‌ده‌ستهێنا.
له هێرشه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكدا زۆربه‌ی سه‌ركرده نزیكه‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژراون كه بریتی بون له ئه‌بو عومه‌ر شیشانی، ئه‌بو موسلیمی توركمانی، ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری، ئه‌بو سه‌یاف، هه‌روه‌ها ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دانی، وته‌بێژی رێكخراوی داعش.
خەندان
