تورکیا گوێ بە نیگەرانییەکانی یەکێتی ئەوروپا نادات

تورکیا گوێ بە نیگەرانییەکانی یەکێتی ئەوروپا نادات
تورکیا دەستی کردەوە بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دەریای ناوەڕاست و یۆنانیش، بە کارێکی نایاسایی دەزانێت
تورکیا بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی هایدرۆکاربۆن لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان تورکیا، قوبرس و یۆنان بەردەوامە و رەخنەکانی یۆنانیش بەبێ بنەما دەزانێت
مانگی هەشتی ئەمساڵ، تورکیا دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دەریای ناوەڕاست و هەردوو ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا، یۆنان و قوبرس، نیگەرانی خۆیان دەربڕی
حکومەتی تورکیا بڕیاریداوە، وادەی ئۆپەراسیۆنەکانی تا چواری مانگی داهاتوو درێژ بکاتەوە کە پێشتر بڕیاریدابوو لە 27 ئەم مانگە کۆتایی پێبهێنێت.
وەزیری دەرەوەی یۆنان ئیدانەی کارەکانی تورکیا دەکات و بە رەفتارێکی قبوڵ نەکراو وەسفی دەکات، یەکێتی ئەوروپاش هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر ئەنقەرەدا دەکات.
k24 -
Top