له ڕووسیا ژمارهى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 500 ههزار كهسى تێپهڕاند
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ یهكشەممە 25/10/2020، لە ڕووسیا 16 ھەزار و 710 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 513 ھەزار و 877 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە لە ڕووسیا، 15 ھەزار و 700 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 229 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 26 ھەزار و 50 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 138 ههزار و 532 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
