ناتانیاهۆ خۆی له وه‌ڵامی پرسیارێكی تره‌مپ ده‌دزێته‌وه
له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه دوای رێكه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی نێوان ئیسرائیل و سوودان تره‌مپ له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پرسیاری ئه‌وه له ناتانیاهۆ ده‌كات: "ئایا تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دای كه بایدنی "خه‌واڵۆ" ده‌توانێت رێكه‌وتنێكی له‌و جۆره ئه‌نجام بدات؟ ئایا تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دایت؟ من له‌و باوه‌ڕه‌دانیم".
به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل توانی له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌نانه بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بێت و گوتی: "جه‌نابی سه‌رۆك، من ده‌توانم یه‌ك شت پێت بڵێم: ئێمه رێز له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌گرین كه له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه له‌پێناو ئاشتی بدرێت، هه‌روه‌ها ئێمه رێز و پێزانینی زۆرمان بۆ ئه‌وه هه‌یه، كه به‌شێوه‌یه‌كی بێوێنه پیشكه‌شی ئێمه‌تكردووه".
k24 -
