دوو وڵاتی ئیسلامی و کۆریای باکوور لە لیستی ئەمریکی بۆ وڵاتانی پااڵپشتی تیرۆردان

دوو وڵاتی ئیسلامی و کۆریای باکوور لە لیستی ئەمریکی بۆ وڵاتانی پااڵپشتی تیرۆردان


دوو وڵاتی ئیسلامی و کۆریای باکوور لە لیستی ئەو وڵاتانەن، کە ئەمریکا بە پاڵپشتیکردنی تیرۆر، تۆمەتباریان دەکات.

دوای لەسەرکار لادانی رژێمی عومەر حەسەن بەشیر لە مانگی 4ـی 2019 لە سوودان، ئەمریکا ناوی ئەو وڵاتەی لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر، دەرهێنا.

سوودان لە ساڵی 1993ـەوە بەهۆی پەیوەندییەکانی رژێمی عومەر حەسەن بەشیر لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە، خرابووە ناو لیستی ئەمریکی بۆ ئەو وڵاتانەی پاڵپشتیی تیرۆر دەکەن.

بەپێی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئێستا تەنیا سووریا ئێران و کۆریای باکوور لە لیستەکەدان و ئەمریکا بە پاڵپشتیکردنی تیرۆر، تۆمەتباریان دەکات.

- سووریا

لە ساڵی 1979ـەوە خراوەتە ناو لیستەکە

- ئێران

لە ساڵی 1984ـەوە خراوەتە ناو لیستەکە

- کۆریای باکوور

لە ساڵی 2017ـەوە خراوەتە ناو لیستەکە







باسنیوز
Top